ئارێشەی دۆخی فەرهەنگیی ناوچەکە
لە ڕەهەندی مێتۆدی شیکاری بێژمانییەوە
بە جەختکردن لەسەر باسی شوناس
سەردەمی ئێمە سەردەمی ڕەخنەیە؛
هەمووشت دەبێ تەسلیمی ڕەخنە بکرێت.
"کانت"
کەیهان عەزیزی
پێشەکی
ئەمکورتە بابەتە ئەیەوێت لە ڕوانگەی بیروبۆچوونەکانی میشێل فۆکۆوە بە تایبەت لەڕەهەندی باسەکانی گوتار(گفتمان)ەوە چاوێکی زۆر خێرا لە دۆخی فەرهەنگیی وڕۆژنامەگەری شاری پاوە بکات.
گوتاریان بێژمان (Discourse) له ڕوانگەی فۆکۆوە کۆمەڵێک گوزارەی (Enonce) ڕێسامەندە کە جەماوەرێک لە مرۆڤەکان ئەوشتەی کە"زانین"ی پێ دەڵێن لەو چوارچێوەدا بەیانی دەکەن.(اریک ماتیوز، ١٣٧٨: ٢١٥) هەرگوتارێک لە نیشانەکان درووست بووە، نیشانەکان بۆ گوتارەکان زۆر زۆر گرنگ وچارەنووسسازن؛ چون گوتارەکان کەسایەتییەکەیان لە نیشانەکانەوە وەردەگرن.
هەرچالاکێکی فەرهەنگی، شاعێر یان نووسەر یان موسیقار، یان هەر کەسێکیتر کە لە بواریهونەر و ئەدەب و فەرهەنگ و ڕۆژنامەگەری و ژینگە . کار دەکات ئەگەر بە پێیگوتارێک و ئەپیستمەیەک هەڵسوکەوت بکات بە باشی دەناسرێتەوە و دەبێتە خاوەنی"کرداری بێژمانی". فۆکۆش "کرداری بێژمانی" بەم لەونە پێناسەدەکات: "کۆمەڵێک یاساو و ڕێسای مێژوویی نەناسراون، کە هەمیشە لە شوێنکاتێک کەپێناسەی سەردەمێکی دیاریکراون دەست نیشان دەکرێن، [بەمبوونەوە] لە ئاقارێکیکۆمەڵایەتی، ئابوری، جوغرافیایی یان زەمانیی تایبەت، پەیوەندی پەیڤی بە هۆی ئەومەرجانەوە مسۆگەر دەبێت." (هەمان سەرچاوەیپێشوو) بە گشتی گوتار، مێتۆدێکە بۆ قسەکردنلە مەڕ جیهان و فامکردنی جیهان، مێتۆدێکە بۆ باس لە دیاردەکان.
سەردانی "دریژه ی بابه ت" بکەن
لە ,بە ,کە ,یان , ,زۆر ,کرداری بێژمانی ,و ڕۆژنامەگەری ,دۆخی فەرهەنگیی ,لە ڕەهەندی ,کاک داود
درباره این سایت