به ناوی خوداوه‌ندی بوون
نادر نه‌قشبه‌ندی
سرنجێک له مه‌ڕ ده‌سپێکی خولی نویی ڕۆژنامه‌گه‌ری جوگرافیای ده‌ڤه‌ر
ئه‌وڕۆکه وڵاتانی پێشکه‌وتووی ڕۆژئاوا، شانازی به سامانی به‌رزی مه‌عریفه‌ی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن. پتر له 400 ساڵ له ته‌مه‌نی پڕشکۆی ڕۆژنامه‌نویسیان تێپه‌ڕ ده‌بێ، گه‌یشتوونه‌ته خۆئاگایی مێژوویی یا هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی مێژوویی خۆیان، ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی ڕۆژنامه‌نویسی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ 200 ساڵی ره‌به‌ق لار ده‌بێته‌وه. به‌ڵام کاتی ده‌رچوونی هه‌وڵین ڕۆژنامه‌ی کوردستان له سه‌ر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بدرخان» ته‌نیا 116 ساڵ تێده‌په‌ڕێ. هه‌ر ئه‌مه جێ شانازی کورده و ئاخێزگه‌ی ده‌سپێکی گوتاری رووناکبیری ڕۆژنامه‌وانیه، ئه‌ویش له سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه سه‌ره‌کییانه که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌مکی ده‌سه‌ڵات‌دا هه‌یه که کورد نه‌یبووه و ته‌نیا په‌له‌قاژه کردنه بۆ جه‌خت له سه‌ر هه‌بوونی ئه‌رێخوازی شۆناسی خۆی که دیتران هێشتا له دنیای پێکه‌وه ژیاندا به چاوی نه‌رێنی و ره‌هه‌ندی سه‌لبی بۆی ده‌روانن، پێم وایه ڕۆژنامه‌گه‌ری کۆڵه‌که‌ییکه له چوار کۆڵه‌که‌ی دیموکراسی که پێویسته بۆ ده‌ربازبوونی له قه‌یرانی کوشه‌نده‌ی دۆخی فه‌رهه‌نگی ڕۆژنامه‌وانی ڕوانینی ئێمه بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری روانینیکی ئیجابی و پۆزه‌تیف بێ، که له ڕه‌هه‌ندی پێناسه‌ی چه‌ند لایانه‌ی به‌ڕێزان کاک داود، کاک که‌یهان و کاک هۆمه‌ر ئاماژه‌یێکی وردبینانه و بێ‌لایه‌نیان له سه‌ر کردوه.
سەرچاوە: www.harman.mihanblog.com
له ,سه‌ر ,بۆ ,ڕۆژنامه‌گه‌ری ,کاک ,ر ,له سه‌ر ,خولی نویی ,که پێویسته ,بۆ ده‌ربازبوونی ,دیموکراسی که
درباره این سایت