محل تبلیغات شما

یەکێکلە نوێترین پێناسەکان لە مەڕ فەرهەنگەوە لە ڕەهەندی زوانەوە گەڵاڵە دەبێت؛ لەبەرئەوەی هەر زوانێک لە ڕێی نیشانە و سیستمی دەلالی خۆیەوە دەتوانێ فەرهەنگێک بنیاتبنێت. بۆیە فەرهەنگ کۆمەڵێک کردەی ئاگاهانەیە کە لە لایان تاکەکانی کۆمەڵگەیەکیزوانییەوە لە پێناو ئافراندنی واتاکان یان کامڵکردنی واتاکانی پێشوو، گۆڕین یانڕەدکردنیانەوە بەڕێوە دەچن. هۆکردی جەختکردن لە سەر "کۆمەڵگای زوانی"ئەوەیە کە "زوان" کەرەستەی پەیوەندی نێوانزەینی مرۆڤەکانە کە لەپێکهێنانی مانادا دەوری سەرەکیی دەگێڕێت. شتەکان و ڕووداوەکان لە جیهانی ئاساییدابوونیان هەیە و ڕوو دەدەن، بەڵام مانای زاتییان نییە، ئەوە زوانە بەوان مانادەبەخشێت. لە ڕێگەی زوانەوە جیهان ئێنسانیتر دەبێت.

بونیادنانیفەرهەنگ سەرەڕای هەموو ئاکام و قازانجەکانی لە یەکەم وارگدا کارێکە لە ئاقاریزماندا ڕوودەدا. زوان هاوکات کۆمەڵگە و فەرهەنگ پێکەوە بنیات دەنێت. ڕۆلان بارت لەباسی توخمەکانی نیشانەناسیدا بە لەونێکی باوەڕپێکراو بۆمان دەسەلمێنێت دۆزینەوەیتەرزەکانی پەیوەندی زوانیی دەتوانن ڕێگاچارە بن بۆ فامی پەیوەندیە ئێنسانییەکان.کەوابوو زوانەکان ئەو مافەیان هەیە ماناکان و نیشانەکان بەرهەم بهێنن و لە پانتایئەندێشەدا دانوستانیان پێبکەن؛ چوون مرۆڤ بوونەوەرێکی سیمبۆل سازە. دەخوازێ لەدوودەری زوانی خۆیەوە جیهان ببینێتەوە و مانای بکاتەوە.

له پیناو بابه ته که ی کاک داود غه فاری / که یهان عه زیزی

هەواڵی کۆچی کاک ناسری ئاغەبرا

هەواڵوو کۆچوو کاکه باقی شەفێعێ

لە ,فەرهەنگ ,کە ,زوان ,زوانی ,هەیە ,کە لە ,ڕۆلان بارت ,بارت لە ,دەنێت ڕۆلان ,لە باسی

مشخصات

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

cueseassoci urmavi هیات کوهنوردی و صعود های ورزشی آمل siletwieva دایس - درج آگهی اینترنتی جالق خدمات کامپیوتری حمید nazrowolfli قرن 21 محمد مجتبی نیک پی Ivan's game