به ناوی خودا‌وه‌ندی بوون
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زوانی زکماکییه‌وه
نادرنه‌قشبه‌ندی
3یڕه‌شه‌مه‌ی 1384 هه‌تاوی
زمانی دایکیی وخوێندنگاکانی ئێران
زمان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کیگرینگی مرۆڤه و ڕۆچنه‌ی ده‌رخستنی بیر و بۆچوون و خواسته‌کانییه‌تی. مرۆڤه‌کان بههاوبیری و هاوکاری، کۆشکی شارستانییه‌تی خۆیان بنیات ناوه و له‌م ڕێگه سه‌خت و پڕله که‌ندوله‌نده‌دا، زمان ته‌نیا پردی په‌ڕینه‌وه و تاقه ئامرازی گۆڕینه‌وه‌یزانیاری و ئه‌زموون و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر کردنی گه‌شه و پێشکه‌وتنیان بووه که‌وا بوو ده‌توانین بڵێن پێشکه‌وتنی وڵاتان پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به زمانه‌وه هه‌یه.فارس ده‌ڵێ: همه چیز را همگان دانند»؛ که واته پێویسته هه‌موو مرۆڤه‌کان له پرسهگرینگه‌کانی وڵاته‌که‌یان‌دا به‌شدار بن هه‌تا وه‌کوو بتوانن وڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کیپێشکه‌وتوو پێک‌بهێنن.
لهزۆربه‌ی وڵاته فره‌نه‌ته‌وه‌کان‌دا، زیاتر له یه‌ک زمان وه‌ک زمانی فه‌رمی به کارده‌هێنرێ و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به سه‌ر زمانه‌کانی‌تردا داناسه‌پێ. به واتایه‌کیتر له‌و وڵاتانه‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان وه‌ک خاوه‌ن‌ماڵ ده‌بینرێن و نه‌ته‌وه‌یه‌کخۆی به خوا و خاوه‌نی هه‌موو شتێک نازانێ. ئاوایه که هه‌مووان ده‌ست له نێو ده‌ستهه‌وڵی پێش خستنی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن؛ به‌ڵام مخابن له هێندێ وڵات‌دا، نه‌ته‌وه‌یه‌کبه سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تردا زاڵ ده‌بێ و ئه‌وانی تر له زۆر شت و له هه‌موویانگرینگ‌تر له زمان، بێ‌به‌ش ده‌کرێن. بێ‌به‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له زمانی دایکی،ده‌بێته هۆی بێ‌به‌ش بوونی وڵات له توانا و به‌هره‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه و له ئه‌نجام‌دالاواز بوونی وڵاته‌که؛ چونکه ئه‌و که‌سه‌ی له زمانی دایکی بێ‌به‌ش بکرێ، که‌سایه‌تیڕاسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست ده‌دا و له شوناسی خۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه. له نێوچوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییش له نێوچوونی نه‌ته‌وه‌ی به دواوه دێ. ئاوایه که هیتله‌رده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نێو ببه‌ن، سه‌ره‌تا زمانه‌که‌یان له‌نێو ببه‌ن.» (داغچی، لاپه‌ڕه‌ی 9)
درباره این سایت