تۆ قاڵاوی یا هه‌لۆ
ئاسمانی شین بۆ ئه‌و ڕه‌نگێکی تاره، قژه کاڵه‌کانی به ده‌ستی خۆشه‌ویستیبا ده‌خولێنه‌وه لێوی پڕپڕ له باره، چاوی ماتڵ و کز، له چاوانی خه‌م و ئه‌سرینپێکه‌وه تێکه‌ڵ ئه‌بن به‌ڵام کۆمه‌کانی وشکی وشک. له گۆشه‌ی شه‌قامه‌وه وه‌ستاوه،ته‌نیا ده‌نواڕێتو و به‌س.
- پێ ده‌ڵێ بۆ ڕه‌نگت زه‌رده کچ؟!
- کچ ده‌نگێکی نایه زۆر تینویه و ته‌نیا ده‌نواڕێ
- ته‌منت چه‌نده کچ؟!
- کچ ته‌مه‌نێکی نیه به‌ڵام خه‌مه‌کانی پیریان کردووه.
- شتێ بڵێ کچ بۆ ده‌نگت نایه؟! ده‌ته‌وێ بنوسی بۆم؟
- ئاخێ له نێو بێ ده‌نگیه‌کانیه‌وه له کزی و هه‌ژاری هاته ده‌رو وتی:نازانم.
- ڕی ئه‌ویچ وه‌ک ئه‌وه‌کانی تر، ئاخێکی تری هه‌ڵ هێنا، به ئاخه‌که‌یئه‌و شه‌قام چۆڵ بو، هه‌موی ده‌رگاکان داخران، خۆی مایه‌وه‌و ته‌نیایه‌کانی خه‌مه‌کانیزۆرتر بوون له جاران، ئه‌ڵێی که‌س گوێ له بێ‌ده‌نگیه‌کانی نیه! ئه‌ڵێی هیچ چاوێدڵ‌ته‌نگیه‌کانی نابینێ، که‌شه‌و دێ ڕیشکی سنۆبه‌ره‌که‌ی داره هۆمێت له دڵیا وشکئه‌وێ که شه‌و خۆی‌و ترسه‌کانی نیشانی کچ ئه‌دات قاڵاوه ڕه‌شه‌که‌یچ دێته‌وه بۆلای، دیسان هاوار و هاوار و هاوار قیژه‌ی کچ ئاسمانی وژدان هه‌ڵ ئه‌ته‌قێنێ، هه‌موگیانی کچ دێته‌وه له‌رزه به‌ڵام قاڵاوه ڕه‌ش هه‌ر پێ‌ئه‌که‌نێ به چاوه سوره‌کانیکه تینوی خه‌ون به‌ڵام زۆرتر له خه‌و حه‌ز به بینینی له‌شی خوێنینی کچه‌که ده‌که‌ن. هاته‌وه نه‌که‌ی هه‌مان جار بوبو به هه‌ڵۆیه‌ک بۆ خۆی، ئاخر به بێ پرسیار هاتبوبۆ لای کچه که بیبات که کچه‌که چاوی به هه‌ڵۆ که‌وت ئه‌ڵێی ئاوێکی سه‌ردیان کردبه سه‌ری دڵی کچه‌که‌دا بێ‌ده‌نگ بوو، قاڵاو ئیشی خۆی ده‌کات. کچ پێ خۆش بو ئاخرسه‌بری خوا نه‌مابو و هه‌ڵۆیه‌ک هاتبو بۆ ڕۆشنایی شه‌وه تاره‌کانی.
هه‌ڵۆ نه‌یده‌توانی کچه‌که هه‌ڵسێنێ کچه‌که له نێو زوخاوا گیری کردبو.کچ یا ئه‌ڵڵایه‌کی وت‌و هه‌ڵۆ هه‌ڵیساند که بیبات، که بیبات بۆ کانیاوی خه‌یاڵه‌کانیبه‌ڵام ئه‌و کانیاوه له زوه‌وه وشک بوبو بۆ لێوه‌کانی به‌ڵام کچ پێ خۆشبو که دوایهه‌زار و یه‌ک شه‌و زه‌رده خه‌نه‌یه‌ک له سه‌ر لێوی بوبو به میوان، هه‌ڵسایه‌وهله‌گه‌ڵی چوو، هه‌ڵۆ ده‌ستی کچه‌که‌ی تن له نێو ده‌ستی گرتبو، کچ ویستی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وهبۆ ئاخرین جار له‌عنه‌تێ له چاوه سوره‌کانی قاڵاوه‌که بکات له ناکا پێ هه‌ڵکه‌وتله به‌ر دێ، که‌وت. دیسان قاڵاو پێ ئه‌که‌نێ هه‌ڵۆ هیمه‌تی کرد کچه‌که هه‌ڵسێنێ به‌ڵامکچه‌که ئیتر هه‌ڵ‌نه‌سایه‌وه. کچ ڕۆیشت و ئاواته‌کانی له‌گه‌ڵ خۆی به‌ڵام خوا هه‌روه‌ستابو له سه‌رسه‌ری قاڵاو و هه‌ڵۆکه‌دا. هه‌ڵۆ هه‌ڵمه‌تی دا بۆ قاڵاوه‌که، قاڵاوه‌که‌وتی: هه‌ڵمه‌تم بۆ مه‌ده‌ن وه‌کی من زۆرن‌و ده‌ستی بێچه‌کی وه‌ک تۆش زۆرتر. هه‌ڵۆئاواتێکی خۆی باز کرد بۆ قاڵاوه‌که: ده‌مه‌وێت ئیتر له سه‌رله‌شی کچانا هیچ قاڵاوێکیچاوسوری وه‌ک تۆ نه‌بینتره له هیچ جێیه. قاڵاو نزیکی هه‌ڵۆکه بویه‌وه‌و ده‌ستێکیهێنا به سه‌ریا، ده‌ستێکی هێنا به سه‌ریا و وتی: تۆش قاڵاوی، تۆش قاڵاوی
کۆتایی
درباره این سایت