محل تبلیغات شما

خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورتی سەگی بەڕەڵڵا»ى سادق هیدایەت

 سادق هیدایەت یەکێک لەبەرجستەترین چیـرۆک نووسانى ئێرانییە و لە بەر ئەوەى نووسەرێکى ناسراوە و لە بارەیەوەزۆر نووسراوە و وتراوە و پێم وا نیە ئەوەى تەنانەت تۆزقاڵێک سەرى کێشابێتە دنیاى ئەدەبیات،بەتایبەت چیـرۆکەوە، ئەو کەسایەتییە نەناسێت، هەر بۆیە دوان لە سەر ژیان و بەسەرهاتو جۆرى گوزەرانى هیدایەت بە پێویست نازانم و تەنها لەو شوێنانەدا باسیان دەکەین کەپێوەندى بەم چیـرۆکەوە هەبێ کە خوێندنەوەیەکى خێراى لە سەر دەکەین. هیدایەت زۆربەىچیـرۆکەکانى بە وەسف کردن دەست پێدەکا و یەکێک لە خاڵە هەرە بەهێزەکانى چیـرۆکەکانىهیدایەت، وەسف کردنییەتى لە ژیان، کۆمەڵـگا، کەسایەتى ئینسانەکان، کووچە و کۆڵان، جۆرىدروست کردنى بیناکان، جۆرى خواردن و قسە کردن و ڕێگە ڕۆیشتنى هەموو بوونەوەران بە ئینسانو ئاژەڵەوە و زۆر شتى وردتر کە ڕەنگە کەسانى ئاسایى هەرگیز دەرکیان پێ نەکردبێ و بێگومانیش هەر وایە. زۆر شت کە ئینسان گەلی ئاسایی لەوانەیە ڕۆژێ چەند جار ڕووبەڕوویانببنەوە، کەچی هەستیان پێناکەن و تەنها ئەوانەی نیگایەکی تیژیان هەیە دەیانبینن و لێشیانورد دەبنەوە. بێگومان هیدایەتیش لەو نیگا دەگمەنە تێژبینانەیە. سەگە بەڕەڵڵاش وەک زۆربەیچیـرۆکەکانی هیدایەت، بە وەسف کردن دەست پێدەکا و وەسفی ئەو شوێنەی کە چەقی ڕوودانیڕووداوەکانی ئەم چیـرۆکەیە، واتە مەیدانی وەرامین. 'چەند دووکانی بچووکی نانەواخانە،قەسابی، عەترفرۆشی، دوو چایخانە و سەرتاش خانەیەک کە هەموویان بە مەبەستی جێبه‌جێکردنیپێداویستییە هەرە سەرەتایی یەکانی خەڵـکی، مەیدانی وەرامینیان پێک دەهێنا.'.

درێژەی بابەت 

له پیناو بابه ته که ی کاک داود غه فاری / که یهان عه زیزی

هەواڵی کۆچی کاک ناسری ئاغەبرا

هەواڵوو کۆچوو کاکه باقی شەفێعێ

لە ,کە ,بە ,هیدایەت ,وەسف ,جۆرى ,دەست پێدەکا ,پێدەکا و ,کردن دەست ,وەسف کردن ,بە وەسف

مشخصات

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

عکس های بازیگران کدآنلاین بازارتو فیلم جدید ایرانی ̯ دهکده ی من ̯ haukaeflychyd وبلاگ اروپاچت|چتروم اروپا|چت اروپا مـــامـــوت senkowsribde نقشه بهائیت